بەهۆی کێشەی ڤیزا؛ ناکۆکی سیاسی دەچێتە ناو کەمپی مەشق و ڕاهێنانی ئێران

تۆمەتەکانى ئەمریکا دژى شاندى تۆپی پێی ئێران بووەتە جێگەى مشتومڕ، دواى ئەوەى واشنتن ڕایگەیاند، شاندەکە هەوڵی داوە کەسێک بهێنێتە لۆس ئەنجلۆس کە گومان دەکرێت پەیوەندی بە سوپای پاسدارانەوە هەبێت، ئەمەش بووە هۆى ئەوەى ڤیزەى ژمارەیەک ئەندامى تریش ڕەت بکرێتەوە.

​لە بەرامبەردا، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران سەرجەم تۆمەتەکانی بە "هەڵبەستراو و جیاکاری" وەسف کرد و جەختی کردەوە کە ئەو ڕێگرییانە ئاستەنگى گەورەیان بۆ بەرنامەى ئامادەکاری و هاتووچۆى یاریزانان لە پێش دەستپێکى یارییەکان دروست کردووە.

​ئەم ناکۆکییە سیاسی و لۆجیستییە، گرفتەکانى بەشداریکردنى ئێرانی لە جامی جیهانی قوڵتر کردووەتەوە؛ بەو پێیەی تیپەکە لە مەکسیک نیشتەجێ بوون و بەهۆی کێشەى ڤیزاوە، بەردەوام ڕووبەڕووی گرفت و دواکەوتن دەبنەوە لە گەشتەکانیان بۆ ناو خاکی ئەمریکا بۆ ئەنجامدانی یارییەکان.




PM:12:29:22/06/2026