جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا، بەردەوامە لە گەشتە درێژەکانی بۆ ئامادەبوون لە یارییەکانی مۆندیال.
سەرۆکی فیفا، جیانی ئینفانتینۆ، لە بەردەوامیی هەوڵەکانیدا بۆ چاودێریکردنی راستەوخۆی رکابەرییەکانی مۆندیال، دوای ئەوەی ئامادەی یاریی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی سعودیە و ئیسپانیا بوو لە شاری ئەتلانتا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری میامی ئامادەی یاریی نێوان هەڵبژاردەکانی کەیپ ڤێردی و ئوروگوای بوو.
شایەنی باسە مەودای نێوان هەردوو شارەکە 976 کیلۆمەتر (665 میل)ە. گەشتکردن بە ئۆتۆمبێل لە نێوان ئەم دوو شارەدا زیاتر لە 9 کاتژمێری پێدەچێت، لە کاتێکدا بە فڕۆکە تەنها 2 کاتژمێر و 5 خولەک دەخایەنێت.