لە درێژەی جەولەی دووەمی گروپی K لە مۆندیالی 2026، کریستیانۆ رۆناڵدۆ جارێکی دیکە سەلماندی کە تەمەن تەنها ژمارەیەکە و بە ئاستێکی ناوازە سەرکردایەتی پۆرتوگالی کرد بەرەو بردنەوەیەکی گەورە بەرامبەر ئۆزبەکستان.
پۆرتوگال لەو یارییەدا بە 3 گۆڵی بێ بەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا، کە سەرجەم گۆڵەکان لە گێمی یەکەمدا تۆمارکران.
رۆناڵدۆ کە پێشتر رووبەڕووی رەخنەی زۆر ببووەوە، لەم یارییەدا وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی هەبوو و لە خولەکەکانی 6 و 39 دا دوو گۆڵی تۆمار کرد. ئەمە یەکەم دەرکەوتنی گۆڵکاری مێژوویی بوو لەم مۆندیالەدا و توانی ئامارێکی بێوێنە تۆمار بکات، بەوەی بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی تۆپی پێدا لە 6 مۆندیالی جیاوازدا گۆڵ تۆمار بکات.
جگە لە گۆڵەکانی رۆناڵدۆ، نۆنۆ مێندیش لە خولەکی 17 گۆڵەکەی تری پۆرتوگالی تۆمار کرد و رۆڵی بەرچاوی هەبوو لە دڵنیابوونەوە لە سێ خاڵەکەی یارییەکە.
بەو دوو گۆڵە، ژمارەی گۆڵەکانی "دۆن" لە مێژووی یاریکردنیدا گەیشتە 975 گۆڵ، ئەمەش پێگەی خۆی وەک گۆڵکاری مێژوویی تۆپی پێ بەهێزتر کرد و جارێکی دیکە هەموو ئەو دەنگانەی بێدەنگ کرد کە گومانیان لە تواناکانی هەبوو.