ڕیزبەندی گۆڵکارانی مۆندیالی 2026: مێسی لە لوتکەدایە و ڕکابەرییەکان بەردەوامن

لەگەڵ بەردەوامبوونی یارییەکانی مۆندیالی 2026، ڕکابەری لەسەر خەڵاتی "پێڵاوی زێڕین" گەرمتر بووە و ئەستێرەکان کێبڕکێیەکی توند بۆ بەدەستهێنانی نازناوی گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە دەکەن.

​لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، تا ساتەوەختەکانی ئێستا توانیویەتی بە تۆمارکردنی 6 گۆڵ، پێشەنگی ڕیزبەندی گۆڵکاران بگرێت و خۆی وەک بەهێزترین بەربژێری ئەم نازناوە پیشان بدات.

​لەلایەکی دیکەوە، ژمارەیەک ئەستێرەی جیهانی بە هاوبەشی لە پلەی دووەمدا دێن و بە 4 گۆڵ چاویان لە نزیکبوونەوەیە لە مێسی، کە ئەوانیش بریتین لە کیلیان مباپێ و عوسمان دێمبلی لە فەڕەنساوە، ئێرلینگ هالاندی نەرویجی، هەروەها ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی.


پێشبینی دەکرێت لەگەڵ هاتنی قۆناغەکانی داهاتوودا، ڕکابەرییەکان زیاتر پەرەبسێنێت و گۆڕانکاری لەم ڕیزبەندییەدا ڕووبدات، بەتایبەت کاتێک تەرکیز دەخرێتە سەر ئەو یاریزانانەی کە تیپەکانیان سەرکەوتنیان بۆ قۆناغەکانی داهاتوو مسۆگەر کردووە.






PM:04:52:28/06/2026