سێلێسایۆ" لە لێواری ماڵئاواییەوە بەرەو قۆناغی 16؛ بەرازیل بە دڵۆپە خوێنی کۆتایی ژاپۆنی تێپەڕاند


​لە شەوێکی دیکەی پڕ لە ململانێ و سیناریۆی چاوەڕواننەکراوی مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی بەرازیل بە زەحمەتێکی زۆرەوە توانی بەربەستی ژاپۆن ببڕێت و بە ئەنجامی 2 - 1 خۆی بگەیەنێتە قۆناغی 16.



سەرەڕای ئەوەی ژاپۆنییەکان لە خولەکی 29 بە گۆڵەکەی "سانۆ" پێشکەوتن و بەشێکی زۆری یارییەکەیان بەسەر بەرازیلییەکاندا کۆنتڕۆڵ کردبوو، بەڵام "سامباکان" وازیان نەهێنا. لە گێمی دووەم و لە خولەکی 56، ئەزموونی "کاسێمێرۆ" فریای بەرازیل کەوت و ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە.



کاتێک یارییەکە بەرەو تەواوبوون دەچوو و هاندەران خۆیان بۆ کاتی زیادکراو ئامادە دەکرد، "مارتنێلی" لە خولەکی 96دا بە لێدانێکی زیرەکانە گۆڵی دووەم و بردنەوەی تۆمار کرد، تا بەرازیل بە سیناریۆیەکی دراماتیکی و لە دواساتەکاندا بلیتی قۆناغی داهاتووی بەدەست بهێنێت.


بەرازیل ئێستا دەبێت ئامادەکاری بۆ ئەزموونێکی دیکەی قورس بکات؛ چونکە لە قۆناغی 16دا چاوەڕێی براوەی یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی کۆتدیڤوار و نەرویج دەکات.




PM:10:10:29/06/2026