لە پێشهاتێکی چاوەڕواننەکراودا، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە فەرمی ماڵئاوایی لە مۆندیالی 2026 کرد. ئەمە دوای ئەوە هات کە هەڵبژاردەی پاراگوای توانی لە یارییەکی پڕ کێبڕکێدا و بە لێدانی یەکلاکەرەوەی سزا، ئەڵمانیا بە ئەنجامی 4-3 شکست پێبهێنێت و بلیتی گەیشتن بە قۆناغی 16 مسۆگەر بکات.
بەپێی ئەم ئەنجامە، هەڵبژاردەی پاراگوای لە قۆناغی داهاتووی پاڵەوانێتییەکەدا ڕووبەڕووی براوەی یارییەکەی نێوان فەرەنسا و سوید دەبێتەوە.