هەڵبژاردەی مەغریب توانی بە شێوازێکی سەرنجڕاکێش و دوای یارییەکی پڕ کێبڕکێ، سەرکەوتن بەسەر هەڵبژاردەی هۆڵەندا بەدەستبهێنێت.
مەغریب لە ڕێگەی لێدانەکانی یەکلاکەرەوەی سزاوە بردنەوەی تۆمارکرد، دوای ئەوەی توانی بە ئەنجامی 3-2 یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێبهێنێت کاتێک 120خولەک1-1یەکسانبوون
بەپێی ئەم ئەنجامە، شێرەکانی ئەتڵەس بلیتی گەیشتن بە قۆناغی 16ی مۆندیالی 2026یان مسۆگەر کرد، کە لەو قۆناغەدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی کەنەدا دەبنەوە بۆ درێژەدان بە ڕێڕەوی سەرکەوتنەکانیان لە پاڵەوانێتییەکەدا.