بە سەرکردایەتی مباپێی فەرەنسا قۆناغی 32ی تێپەڕاند و چاوی لە ناسناوەکەیە

لە شەوێکی دیکەی پڕ لە ململانێی جامی جیهانی 2026، هەڵبژاردەی فەرەنسا پەیامێکی بەهێزی بۆ رکابەرەکانی نارد و بە سەرکەوتنێکی ئاسان بەسەر سویددا 3-0خۆی گەیاندە قۆناغی 16.

​یاریزانانی "کەڵەشێرەکان" لە یارییەکەدا ئاستێکی باڵایان پێشکەش کرد. کیلیان مباپێ، ئەستێرەی یەکەم، بە دوو گۆڵی گرنگ ئەنجامەکەی یەکلایی کردەوە، هاوکات بارکۆلا بە گۆڵەکەی خۆی بەشداری لەم سەرکەوتنە مێژووییەدا کرد.


ئێستا جامی جیهانی 2026 لەنێوان مێسی و مباپێدا گەرمتر بووەتەوە (هەردووکیان 6 گۆڵیان هەیە)، لەکاتێکدا ئێرلینگ هالاند بە 5 گۆڵ چاودێرییان دەکات. لەلایەکی دیکەشەوە، مایکل ئولیسی بە 5 ئەسیست، ناوی خۆی وەک باشترین دروستکەری گۆڵ لە مێژووی مۆندیالدا تۆمار کردووە.

​فەرەنسا ئێستا ئامادەکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پاراگوای دەکات، یارییەک کە چاوەڕوان دەکرێت ئاستێکی بەرزتر و کێبڕکێیەکی توندتری بەخۆوە ببینێت.




AM:01:57:01/07/2026