پۆلیسی ئەڵمانیا دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد

بەپێی ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی، پۆلیسی ئەڵمانیا هەڵمەتێکی فراوانی پشکنینی بۆ ئۆفیسەکانی یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا ئەنجامداوە، ئەمەش لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکدا سەبارەت بە گومانی گەندەڵی لە دابەشکردنی بلیتی یارییەکان و خزمەتگوزارییەکانی میوانداری لە کاتی یۆرۆی 2024.

​• سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لێکۆڵینەوەکە هاووڵاتییەکی ئەڵمانی و کەسێکی دیکەی فەرەنسی دەگرێتەوە، بە تۆمەتی بەدەستهێنانی بلیت و ئیمتیازاتی هۆتێل و گەشتکردن بە شێوەیەکی نایاسایی، ئەمەش لە کاتێکدایە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە قەیرانێکی گەورەدا تێپەڕدەبێت دوای ئەوەی لە جامی جیهانی 2026 کرایە دەرەوە. 




PM:03:02:01/07/2026