کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کۆتایی بە کاروانەکەی دەهێنێت

​بەپێی ئەو زانیارییانەی کاتیا ئاڤێرۆی خوشکی ئەفسانەی تۆپی پێ، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، لە لێدوانێکیدا ئاشکرای کردووە، ئەستێرە پورتوگالییەکە بڕیاری کۆتایی خۆی داوە سەبارەت بە داهاتووی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی.

​بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، ڕۆناڵدۆ پلانی هەیە دوای کۆتاییهاتنی یارییەکانی جامی جیهانی (مۆندیال)، بە یەکجاری واز لە یاریکردن بۆ هەڵبژاردەی پورتوگال بهێنێت و پەردە لەسەر قۆناغێکی مێژوویی پڕ لە دەستکەوت لە ژیانی وەرزشی خۆی دابخات.

​ئەم هەواڵە دەنگدانەوەیەکی گەورەی لە ناو جیهانی وەرزشیدا دروست کردووە، بەتایبەت کە هەوادارانی تۆپی پێ بە پەرۆشەوە چاوەڕێی کۆتا دەرکەوتنی ئەم ئەفسانەیە دەکەن لە گەورەترین ڕووداوی وەرزشی جیهاندا.




AM:01:38:03/07/2026