دەیلی مەیل لە هەواڵێکی بەپەلەدا ئاشکرای دەکات، پشکنینەکان بۆ ٨ یاریزانی هەڵبژاردەی تونس ئەنجامێکی سەرسوڕهێنەریان هەبووە، دوای ئەوەی دەرکەوتووە پاشماوەی ماددەی قەدەغەکراوی "کلێنبووترۆڵ" لە جەستەیاندا هەیە.
لێکۆڵینەوەکان سەلماندوویانە یاریزانەکان بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی وەرزشی ئەم ماددەیان بەکارنەهێناوە، بەڵکو هۆکارەکەی گەڕاوەتەوە بۆ خواردنی گۆشتی "پیسبوو" لە کاتی مانەوەیان لە مەکسیک.
بەهۆی ئەوەی ڕێژەی ماددەکە لە خوار سنووری یاسایی دیاریکراودایە، هیچ ڕێکارێکی سزایی یان ڕاگرتن بەرامبەر بە یاریزانەکان ناگیرێتە بەر.
یانەکانی ئەو ٨ یاریزانە بە فەرمی لە وردەکارییەکانی ڕووداوەکە ئاگادارکراونەتەوە.
دەنگۆی زۆر لەسەر ئەم بابەتە هەیە، ئایا ئەمە تەنها ڕێکەوتێکە یان دەبێتە دەرسێک بۆ هەڵبژاردەکان لە کاتی گەشتەکانیاندا؟