ریمۆنتادایەکی مێژوویی؛ پۆرتوگال بە سەرکردایەتی ڕۆناڵدۆ کرواتیای تێپەڕاند و گەیشتە قۆناغی 16

لە یارییەکی پڕ جۆش و خرۆشی قۆناغی 32ی جامی جیهانی 2026، هەڵبژاردەی پۆرتوگال سەرکەوتنێکی دڵڕفێنی بەسەر هەڵبژاردەی کرواتیادا تۆمار کرد و بە ئەنجامی 2-1 بلیتی قۆناغی 16ی بەدەستهێنا.


کرواتییەکان بەو پەڕی متمانەوە دەستیان بە یارییەکە کرد و لە خولەکی 53ـدا لە ڕێگەی "پێرسیچ"ـەوە گۆڵی یەکەمیان تۆمار کرد. دوای ئەم گۆڵە، پۆرتوگالییەکان بە تەواوی کۆنترۆڵی یاریگایان گرتە دەست. لە خولەکی 68ـدا، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەیی بە لێدانی سزا ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە. 

هەرچەندە ڕۆناڵدۆ لە خولەکی 81ـدا یاریگای بەجێهێشت، بەڵام گۆنزالۆ رامۆس لە ساتە وەختە کوشندەکانی یارییەکەدا و لە خولەکی 94ـدا، گۆڵی بردنەوەی بۆ "سێلیسای ئەوروپا" تۆمار کرد.

​ڕۆناڵدۆ؛ گەڕانەوە بۆ لاپەڕە مێژووییەکان

ئەو گۆڵەی ڕۆناڵدۆ تۆماری کرد، تەنها یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە نەبوو، بەڵکو ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ بوو؛ کریستیانۆ بوو بە بەتەمەنترین یاریزان لە مێژووی جامی جیهانیدا کە لە قۆناغی دەرکردندا گۆڵ تۆمار بکات.

​بەو سەرکەوتنە، پۆرتوگال بە ورەیەکی بەرزەوە ئامادەکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لوتکەی قۆناغی 16 دەکات، کە تێیدا لە "کلاسیكۆی جیهانی"ـدا بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەجەنگێت.



PM:04:22:03/07/2026