کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، لە لێدوانێکدا ستایشی پابەندبوون و ئاستی نەیمار دەکات و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەو یاریزانە یەکێکە لە ئەستێرە گرنگەکانی تیپەکەیان.
ئەنچیلۆتی سەبارەت بە بارودۆخی نەیمار و نەبوونی لە پێکهاتەی سەرەکیدا وتی: "گرنگترین شت ئەوەیە کە نەیمار توانای یارییکردنی هەیە. کاتێک هەست بکەم تیپەکە پێویستی پێیەتی، بەشداری پێدەکەم. بەڵێ، ئەو توانای ئەوەی هەیە 90 خولەک یاری بکات."
سەبارەت بە هەڵوێستی یاریزانەکە لەسەر کورسی یەدەگ، ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە وتی: "ڕاستە لەسەر کورسی یەدەگ دڵخۆش نییە، بەڵام ڕەفتاری زۆر پیشەییانەیە و بە باشی مەشق دەکات. نەیمار یاریزانێکی ڕێزدار و میهرەبانە و لەلایەن هاوڕێکانییەوە خۆشەویستە. ئەو کەسایەتییەکی گرنگە لە تیپەکەدا، چونکە خاوەن کوالێتییەکی بەرز و کەسایەتییەکی زۆر بەخاکیە."
لە کۆتاییدا ئەنچیلۆتی ئاماژەی بەوەشکرد، کە دڵخۆشە بەو حەزەی نەیمار بۆ یارییکردن و وتی: "زۆر لێی ڕازیم، سروشتییە دەیەوێت یاری بکات وەک چۆن هەمیشە ویستوویەتی. هەرچەندە ڕاستەوخۆ نایڵێت کە 'دەمەوێت یاری بکەم'، بەڵام ئەوە شتێکی ڕوون و ئەرێنییە؛ چونکە هیچ یاریزانێک ناتوانێت لەسەر کورسی یەدەگ دڵخۆش بێت."