ئەنچیلۆتی : ئەم شکستە کۆتایی نییە، بەڵکو دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە دوای ماڵئاواییکردنی هەڵبژاردەی بەڕازیل لە پاڵەوانێتییەکە ئەنجامدرا، کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری تیپەکە باسی لە ئاستی یاریزانەکانی کرد و ستایشی شێوازی یاریکردنی تیپەکەی کرد لە سەرەتای ڕووبەڕووبوونەوەکەی بەرامبەر نەرویج.

​ئەنچیلۆتی لە بارەی ئاستی یارییەکەوە وتی: "پێموایە یارییەکە، بە بەشێکی، یارییەکی باش بوو. دەرفەتی زۆرمان هەبوو لە گێمی یەکەمدا، لە گێمی دووەمیشدا، کاتێک ئەنجامی یارییەکە 0 بە 0 بوو دەرفەتمان هەبوو."

​ڕاهێنەرەکە ئاماژەی بە هەستی خۆی و تیپەکەی کرد و ڕایگەیاند: "پێموایە هەموومان زۆر خەمبارین، چونکە دەبینم تیپەکە مۆندیالێکی نایابی پێشکەش نەکرد، بەڵام مۆندیالێکی باش بوو."

​لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بە داهاتووی تیپەکە، ئەنچیلۆتی وتی: "هەروەها پێموایە لە یاریی ئەمڕۆدا شایەنی بردنەوە بووین. کاتێک بە ساتێکی وەکو ئەمەدا تێپەڕ دەبیت، دەبێت بیر لەوە بکەیتەوە کە ئەم شکستە دەستپێکی سەرکێشییەکی نوێ و وەرزێکی نوێیە."

​لە کۆتاییدا جەختی لەسەر پێویستی بەردەوامبوون کردەوە و وتی: "دەبێت بەردەوام بین لە کارکردن و باشترکردن، و بیرۆکەی نوێ بدۆزینەوە. باوەڕم وایە ئەم شکستە کۆتایی نییە، بەڵکو دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە."




AM:02:18:06/07/2026