نەیمار وازی لە یاریکردن بۆ بەرازیل هێنا

پاش شکستەکەی هەڵبژاردەی بەرازیل بەرامبەر نەرویج بە ئەنجامی 1-2 لە قۆناغی 16ی جامی جیهانی 2026، ئەستێرەی بەرازیلی نەیمار جونیۆر بە فەرمی وازهێنانی خۆی لە یاریی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند.

​نەیمار لە لێدوانێکدا بە هەستێکی پڕ لە خەمەوە وتی: "هەوڵمدا و هەوڵمدا. لەم یاریگایە (میتلایف) دەستم پێکرد و لێرەش کۆتاییم پێهێنا. ئێستا ئیتر تەواو بوو."

​ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە نەیماری تەمەن 34 ساڵ نەیتوانی هاوکاری هەڵبژاردەکەی بکات بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو، هەرچەندە لەو یارییەدا تاکە گۆڵی بەرازیلی بە لێدانێکی سزا تۆمار کرد. بەم گۆڵە، نێیمار ژمارەی گۆڵەکانی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل گەیاندە 80 گۆڵ و وەک گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەکەی مایەوە.




AM:03:01:06/07/2026