شوان حەمە
جیهان چاوی لە گۆڵەکانی ئارلینگ براوت هاڵاند و هەڵبژاردەی نەوریجە. بەڵام ئەوەی کە تا ئێستا تیشکی نەخراوەتە سەر، ڕۆڵی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نەوریج، ستۆلە سۆلباکەنە!
پێش بیست و پێنج ساڵ سۆلباکەن یاری بۆ تیپی کۆپنهاگن دەکرد، لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٠١، لە کاتی ڕاهێناندا لە ناو یاریگادا سۆلباکەن دڵی لە لێدان کەوت، هەر ئەو کاتە ڕاگەیندرا کە سۆلباکەن مردووە، من کە ئەوکات ڕووادەکەم لە تەلەفزیۆنەوە بینی، تا ئێستا بیرمە یاریزانەکانی کۆپنهاگن بە گریانەوە، لە ناو یاریگاکەدا باوەشیان بە یەکردا دەکرد و دڵی یەکتریان دەدایەوە. دوای ماویەک ڕاگەیەندرا بەهۆی فریاکەتنە سەرەتاییەکانەوە، بە دیاریکراوی دوای پێنج خوولەک لە مردن، جارێکی تر دڵی سۆلباکەن کەوتووەتەوە لێدان.
سۆلباکەن پیاوێکە لە مردن گەڕاوەتەوە، ئەو هەوڵ دەدات خۆی و هەڵبژاردەی نەرویج لە مەترسییە گەورەکان بپارێزیت.
ئەو لە یاری لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا، بە هەڵبژاردەی سەرەکی یاریی نەکرد، تا توانا و نهێنی تیپە سەرەکییەکەی بپارێزێت. لەو یارییەدا فەرەنسادا چوار بە یەک بردیەوە، بەڵام ئەو دۆڕاندنە هیچ کاریگەرییەکەی لەسەر ئەنجامی خوولەکە و سەرکەوتنی نەرویج بۆ خوولی داهاتوو دانەنا.
لە یاری نەرویج دژی بەرازیل، نەرویجییەکان لە سەدا شەست و شەشی کۆی کاتی یارییەکە ،تۆپکەیان لە قاچدا بووە، بەرازیلییەکان تەنها لە سەدا سی و چوار شانسی وەرگرتنی تۆپیان هەبوو!
بڕیارە شەمەی داهاتوو نەرویج ڕووبەڕووی ئینگلتەرا ببێتەوە. یەکێک لە ئاڵینگاریەکانی سۆلباکەن ئەوەیە کە نەرویج سەر بە قوتابخانەی فۆتباڵی ئینگلتەرایە! تەنانەت مێژووی یاریزانە دیارەکانی نەرویج، بە ئارلینگ هالانددیشەوە مێژووی هاوبەشە لەگەڵ تیپەکانی ئینگلتەرا.
تیپەکانی مانچیستەر یۆنایتد و لیڤەرپۆل و ئارسینال و مانچیستە سیتی لە نەرویج هەزاران هاندەریان هەیە. (خۆم زیاتر لە بیست ساڵە هاندەری مانچیستەر یۆنایتدم)!
بڕوام بە سۆلباکەن و هەڵبژاردەی نەوریج هەیە، لە ئێستاوە نەخشەو و پلانی تەواویان بۆ ڕووبەڕووبووەوەی ئینگلیزەکان هەیە.
بە هیوای سەرکەوتنی هەڵبژاردەی نەرویج بۆ نیوەی کۆتایی مۆندیال.
6.7.2026