گرنگترین ئامارەکانی مۆندیالی2026تا چارەگی کۆتایی

پوختەی گرنگترین ئامار و زانیارییەکان کە ماڵپەڕی (AS) تا قۆناغی چارەگی بە مۆندیالی 2026 تۆمارکراوە بڵاویکردۆتەوە.

 کیلیان ئێمباپێ بە خێرایی 37.6 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، خێراترین خێرایی لە پاڵەوانێتییەکەدا تۆمارکردووە.

یاریزانی ناوەڕاستی بەلجیکا یۆری تیلمانس بە بڕینی 61.8 کیلۆمەتر، زۆرترین مەودای ڕاکردنی لە پاڵەوانێتییەکەدا هەبووە.

 پاپ گیێ، یاریزانی سەنیگال، خێراترین لێدانی ئامانجداری بە خێرایی 131.9 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا تۆمار کردووە.

 لیۆنێل مێسی بە 8 گۆڵ لە پێشەنگدایە، دوای ئەو ئێمباپێ و ئیرلینگ هالاند دێن بە 7 گۆڵ بۆ هەر یەکێکیان.

لیۆنێل مێسی ئێستا بە 21 گۆڵ لە پێشەنگی گۆڵکارانی مێژوویی مۆندیالەکانە، ئێمباپێش بە 19 گۆڵ لە پلەی دووەمدایە.

 گۆڵەکەی ئینزۆ فێرناندێز بەرامبەر میسر بە گۆڵی ژمارە 3000ـی مێژووی مۆندیالەکان دیاریکرا.

ئێمباپێ بووە خاوەنی زۆرترین گۆڵ لە قۆناغی دەرکردنی راستەوخۆی مۆندیالدا بە کۆی 11 گۆڵ.

لە 96 یاری یەکەمدا 280 گۆڵ تۆمارکراون، بە تێکڕای 2.92 گۆڵ لە هەر یارییەکدا.

 زیاتر لە 6.25 ملیۆن هاندەر ئامادەی یارییەکان بوون، بە ڕێژەی 99.7%ـی توانای یاریگاکان پڕکراونەتەوە.

 259 کارتی زەرد و 14 کارتی سوور لە قۆناغەکانی پێشوودا دەرکراون.

نەرویج بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا گەیشتووەتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.

مەغریب بووە یەکەم وڵاتی ئەفریقی کە بۆ جاری دووەم لە مێژوویدا دەگاتە قۆناغی 8ـی کۆتایی.

سویسراش بۆ یەکەمجار لەوەتەی ساڵی 1954 گەیشتووەتە ئەم قۆناغە.



PM:07:06:09/07/2026