یەکێتیی تۆپی پێی جیهانی (FIFA) لە ڕێگەی فرۆشگای ئەلیکترۆنیی فەرمییەوە ڕایگەیاند، دەستکراوە بە فرۆشتنی پارچەی ڕەسەنی ئەو چیمەنەی کە یاری کۆتایی جامی جیهانی 2026 لەسەری ئەنجام دەدرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، وردەکارییەکان بەم شێوەیەن:
نرخ: نرخی هەر پارچەیەک لە 450 دۆلارەوە دەست پێدەکات و هەر پارچەیەک لەناو سندوقێکی وێنەدار و نایابدا دیزاین کراوە و پارێزراوە.
پارچەکان تەنها دوای کۆتاییهاتنی یاری کۆتایی جامی جیهانی دەنێردرێن.
خزمەتگوزاریی گەیاندن تەنها بۆ وڵاتانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئەوروپا بەردەستە.
وەشانی تایبەت و گەورەتریش بەردەستن کە نرخەکەیان دەگاتە نزیکەی 3000 دۆلار و پارچە عەرزێکی گەورەتری چیمەنەکەیان لەگەڵدایە.