لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی، جارێکی دیکە سەلماندیەوە کە سەرەڕای تەمەنە زۆرەکەی، هێشتا یەکێکە لە مەترسیدارترین یاریزانان لە ڕووی لێهاتوویی تاکەکەسی تێپەڕاندنی یاریزانی بەرامبەر (مراوغة) لە یاریگاکاندا.
بەپێی ئامارەکان، مێسی توانیویەتی لە چەندین یاریی جامی جیهانیدا، 9 تێپەڕینی سەرکەوتوو ئەنجام بدات، کە ئەمانە بەرزترین ژمارەی تێپەڕینن لە یەک یارییدا لە مێژووی بەشداریکردنەکانیدا لە مۆندیال:
مۆندیالی 2010: لە تەمەنی 23 ساڵیدا، بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەڵمانیا 9 تێپەڕینی سەرکەوتووی تۆمارکرد.
مۆندیالی 2018: لە تەمەنی 30 ساڵیدا، بەرامبەر هەڵبژاردەی ئایسلەندا هەمان ژمارەی (9) تێپەڕینی دووبارە کردەوە.
مۆندیالی 2026: لە تەمەنی 39 ساڵیدا، بەرامبەر هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، لیۆ گەڕایەوە بۆ تۆمارکردنی ئەم ژمارە بەرزە، ئەوەش دەریدەخات کە هێشتا دەتوانێت بەرگریی بەهێزترین هەڵبژاردەکان تێکبشکێنێت.
ئەم ئامارانە سەرسامیی هەوادارانی تۆپی پێی زیاتر کردووە، بەتایبەت کە مێسی لە قۆناغێکی پێشکەوتووی تەمەنیدا بەو ئاستە بەرزەوە دەردەکەوێت.