فیفا لێکۆڵینەوە لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەکات

بەپێی زانیارییەکانی ڕادیۆی (کۆپێ)، یەکێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا) بڕیاریداوە لێکۆڵینەوەیەکی فەرمی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەستپێبکات.

​هۆکاری ئەم لێکۆڵینەوەیە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو دروشمەی کە یاریزانانی هەڵبژاردەکە لەسەر دورگەکانی فۆکلاندیان بەرزکردووەتەوە، کە ئەمەش نیگەرانی و کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە.

​سەبارەت بە کاریگەریی ئەم بڕیارەش لەسەر یاریزانان، سەرچاوەکە ئاشکرایکردووە کە هیچ سزایەک پێش کۆتاییهاتنی یارییەکانی جامی جیهانیی ئێستا جێبەجێ ناکرێت. بەمەش، ئەو یاریزانانەی ناویان لە لێکۆڵینەوەکەدا هاتووە، دەتوانن بەبێ هیچ کێشە و ڕێگرییەک بەشداری لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا بکەن.




PM:03:53:16/07/2026