لە یارییەکی دراماتیکی و پڕ گۆڵدا بۆ یەکلاییکردنەوەی پلەی سێیەمی مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا سەرکەوتنێکی گەورەی بە ئەنجامی 6 گۆڵ بەرامبەر 4 گۆڵ بەسەر فەرەنسادا بەدەستهێنا.
یارییەکە ئاستێکی هونەری بەرزی بەخۆوە بینی، تێیدا بوکایۆ ساکا ئەستێرەی یەکەم بوو بە تۆمارکردنی "هاتریک" (خولەکەکانی 37، 45+1، 87 بە لێدانی سزا)، هاوکات رایس لە خولەکی 3، کۆنسا لە خولەکی 18، و بێلینگهام لە خولەکی 98 گۆڵەکانی دیکەی "شێرەکان"ـیان تۆمارکرد.
لە بەرامبەردا، فەرەنسا توانی چوار گۆڵ لە ڕێگەی ئێمباپێ (دوو گۆڵ، خولەکەکانی 48 و 66)، بارکۆلا (خولەکی 54) و دێمبلی (خولەکی 96) تۆمار بکات، بەڵام نەیتوانی پێشگیری لە شکستەکە بکات.
سەرەڕای دۆڕاندنی هەڵبژاردەکەی، کیلیان ئێمباپێ بەردەوامە لە نووسینەوەی مێژوو؛ بەو دوو گۆڵەی لەم یارییەدا تۆماری کرد، ژمارەی گۆڵەکانی لە مۆندیالی 2026 گەیاندە 10 گۆڵ و پێش لیۆنێل مێسی کەوت کە 8 گۆڵی هەیە.
بەمەش ئێمباپێ کۆی گۆڵەکانی لە مێژووی جامی جیهانیدا گەیاندە 22 گۆڵ و بەفەرمی وەک گۆڵکاری مێژوویی پاڵەوانێتییەکە دیاریکرا، بە جیاوازی گۆڵێک لە پێش لیۆنێل مێسییەوە دێت بە کاتی.