میسی و تانگۆ دۆڕان، مۆندیالی 2026 لە گیرفانی ئیسپانیاکاندا یەکلایی بووەوە

دوای ململانێیەکی توند و دۆخێکی هەستیار لە یاری کۆتایی مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە سەرکەوتنێکی مێژوویی و بە ئەنجامی 1-0، نازناوی جامی جیهانی بەرزکردەوە و ئەرجەنتینی پاڵەوانی پێشووی لە پارێزگاریکردن لە نازناوەکەی بێبەش کرد.

​یارییەکە کە لە سەرەتاوە تا کۆتایی بە دەستپێشخەری و کۆنترۆڵی تەواوی ئیسپانیا بەڕێوەچوو، هیچ کام لە هەڵبژاردەکان نەیانتوانی لە 90 کاتژمێری کاتی ئاساییدا تۆڕی گۆڵی بەرامبەر بهەژێنن، ئەمەش وایکرد یارییەکە بۆ کاتی زیادکراو درێژ ببێتەوە.

​لە کاتێکدا کێبڕکێکە بەرەو کۆتایی دەچوو، لە خولەکی106ی یارییەکەدا (تایمی زیادکراوی دووەم)، فیران تۆرێس بە لێدانێکی یەکلاکەرەوە گۆڵی بردنەوەی بۆ "ماتادۆرەکان" تۆمار کرد.

​بەو گۆڵە، ئیسپانیا بە فەرمی بووە پاڵەوانی جامی جیهانی بۆ جاری دووەم لە مێژوویدا، هاوکات ئەرجەنتینیش سەرەڕای هەوڵەکانی، نەیتوانی لە پلەی دووەم زیاتر پێشکەوتنی هەبێت و کۆتایی بە خەونی دووبارە بەدەستهێنانەوەی جامەکە هێنا.



AM:03:07:20/07/2026