بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان، ڕۆدریی ناوەڕاستکاری یانەی مانچێستەر سیتی ڕێککەوتنی کەسی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید ئەنجام داوە و لە ئێستادا چاوەڕێی ئەوە دەکات هەردوو یانە لەسەر بڕی تێچووی گواستنەوەکە ڕێککەوتن بکەن.
ڕۆدری کە تەمەنی 30 ساڵە و گرێبەستەکەی لە ساڵی داهاتوودا کۆتایی دێت، بۆ ماوەیەکی درێژ خولیای ئەوە بووە پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە بکات.
لای خۆیەوە، یانەی ڕیال مەدرید دوای ئاستە بەرزەکەی لە مۆندیالی 2026 و بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا، هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی نوێ کردووەتەوە.