ماوەی دورکەوتنەوەکەی ڕاگەیەنرا



کلیپەر پیی بەرگریکاری یانەی ڕیاڵ مەدرید دوای ئەوەی لە یاری یانەکە بەرامبەر ئاتلەتیکۆ مەدرید لە جامی پادشای ئیسپانیا توشی پێکان هات ، ئەمڕۆ پێنجشەممە پزیشکەکانی یانەی یڕیاڵ مەدرید بە فەرمی ماوەی دورکەوتنەوەی ئەو بەرگریکارە پۆرتوگالیەیان ڕاگەیاند و ئەو یاریزانە تا مانگێکی تەواو ناتوانێت بگەڕێتەوە یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاری کرد.
پیپی لە یاری یانەکەی بەرامبەر ئاتلەتیکۆ دوای بەریەککەوتنی لەگەڵ ڕاول گارسیا توشی پێکان هاتوو دواتر برایە دەرەوەی یاریگاوە.

ئا/ شاهۆ فایق




PM:05:40:22/01/2015