مارکا:ماوەی دورکەوتنەوەکەی ڕۆناڵدۆ ئاشکرا دەکەن



ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاوی کردەوە بە هۆی ئەو کاردە سوورەی لە یاری شەوی ڕابردوو بەڕامبەر کۆردۆبا لە خولی ئیسپانی وەریگرت ، ڕۆناڵدۆ تەنها بۆ دوو یاری داهاتووی ڕیاڵ مەدرید ڕادەگیرێت ، ئەویش بەرامبەر هەردوو یانەکانی ڕیاڵ سۆسیدا و سیڤیلیایە.
مارکا ئەوەشی ئاشکرا کرددوو ڕۆناڵدۆ بۆ یاریەکەی بەرامبەر ئاتلەتیکۆ مەدرید ئامادە دەبێت.

ئا. شاهۆ فایق 




AM:06:37:25/01/2015