ئامارەکانی شەوی ڕابردوو: ئەلۆنسۆ ناوی چووە مێژوو



١- ئەلۆنسۆ لە یاری ژمارە ١٠٠ ی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بە کاردی سوور کرایە دەرەوە.

٢-  ئیبراهیمۆڤیچ تا ئێستا ٧ یاری بەرامبەر مۆرینیۆ یاری کردووەو نەیتوانیوە هیچ گۆڵێک تۆمار بکات.

٣- پاریسانجێرمان لە هەشت ساڵی ڕابردوو هیچ یاریەکی لە خولە ئەوروپیەکان نەدۆڕاندوو کە ٢٢ بردنەوەو ١١ دۆڕانی بە دەست هێناوە.

٤- شەوی ڕابردوو ئیڤانۆڤیچ گۆڵی ژمارە حەوتی لە چامپیۆنز لیگ تۆمار کرد کە پێنج گۆڵیان بە لێدانی سەربوو، گۆڵی ژمارە ١٠٠ ی چێڵسی بوو لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە دەرەوەی یاریگای خۆیان.

٥- ئەو یانانەی کە یاریزانانیان زۆرترین کاردی سووریان وەرگرتووە : یۆڤانتۆس ٢٠ کارد- ئینتەرمیلان ١٧ کارد- بایرن میونخ وگالاتاسەرای ١٧ کارد – ئارسناڵ  ١٥ کارد – ڕیاڵ مەدریدو ئایندهۆڤن- ١٣ کارد.

٦- چێڵسی هەر کات یاری چوونی بە یەکسانی بە کۆتا هێنا بێت لە چامپیۆنز لیگ گەیشتنی بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەر کردووە ، تا ئێستا پێنج جار یاری چوونی بە یەکسانی بە کۆتا هێناوە هەر پێنج جارەکە سەرکەوتووە بۆ قۆناغی داهاتوو.

٧- کاڤانی لە کۆی ٢٣ یاری لە چامپیۆنز لیگ ئەنجامی داوە ١٥ گۆڵی تۆمار کردووە.

٨-  ئەو یانانەی کەسەرو ١٠٠ گۆڵیان لە دەروەی یاریگای خۆیان تۆمار کردووە تا ئێستا: ١- ڕیاڵ مەدرید{ ١٦٣ }گۆڵ ،٢- بەرشەلۆنە{١٥٠} گۆڵ، ٣- بایرن میونخ {١٥٠} گۆڵ، ٤-مانچستەریونایتد{١٢٤} گۆڵ، ٥- چێڵسی{١٠٠} گۆڵ.

ئا/ شاهۆ فایق




AM:06:50:18/02/2015