ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ماوەی دورکەوتنەوەکەی ڕۆبن ڤان پێرسی هۆڵەندی و یاریزانی یانەی مانچستەریونایتد ئاشکرا کردوو، بڵاوی کردەوە کە ئەو هێرشبەرە بۆ ماوەی سێ بۆ چوار هەفتە لە یاریگاکان دوردەکەوێتەوە بە هۆی ئەو پێکانەی لە قاچیدا توشی هاتووە.
شایەنی باسە تا ئێستا یانەی مانچستەریونایتد بە فەرمی ماوەی دورکەوتنەوەکەی پێرسی رانەگەیاندووە.
ڤان پێرسی لە یاری یانەکەی بەرامبەر بە یانەی سوانزی سیتی لە خولی ئینگلیزی توشی پێکان هات و لەیاریەکەشدا یانەکەی توشی شکست هات.
ئا/ شاهۆ فایق