میسی بە تەنها لە بی بی سی ڕیاڵ مەدرید باشترە




لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٥ وە تا ئێستا میسی ئاستێکی سەرنج ڕاکێش پێشکەش دەکات و بە جۆرێک لە "١٤ یاریدا  ١٥ گۆڵی تۆمار کردووەو لە سیانەی ڕیاڵ مەدرید ڕۆناڵدۆ و بنزیمەو گاریس بەیڵ زیاتر گۆڵی تۆمار کردووە.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە میسی لە ساڵی ٢٠١٥ دا ١٥ گۆڵی تۆمار کردووە و لە هەموو ٨٠ خولەکێکدا گۆڵێک.
هەرچی ڕۆناڵدۆیە لە ساڵی ٢٠١٥ دا تەنها ٦ گۆڵی تۆمار کردووە و لە هەموو ١٣٦ خولەکێکدا جارێک تۆڕی بەرامبەرەکەی هەژاندووە.

کەریم بنزیمەی فەرنسیش لە ساڵی ٢٠١٥ دا ،  ٩٨٦ خولەک یاری کردووەو ٥ گۆڵی تۆمار کردووە، واتە لە هەموو ١٩٧ خولەکێکدا تەنها گۆڵێک.

گاریس بەیڵی وێڵزیش حاڵی لە کەریم باشتر نیەو لە ١٠٣٦ خولەک یاری کردن تەنها ٣ گۆڵی تۆمار کردووە لە هەموو ٣٥٥ خولەکێک تەنها گۆڵێک.

ئا/ شاهۆ فایق




AM:05:34:01/03/2015