ڕۆژنامەکانی کەتەلۆنیا هێرشێکی توندیان کردە سەر داوەری کلاسیکۆ ' ماتیۆ لاهۆز ،بە هۆی ئەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی بە کاردی سوور نەکردە دەرەوە دوای ئەوەی لە خافێر ماسکیرانۆی ئەرجەنتینی دا.
ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی هێرشی کردە سەر داوەری یاریەکە و بڵاوی کردۆتەوە کە ڕۆناڵدۆ دەبوایە کاردی دووەمی زەردی وەرگرتایە داوی ئەوەی لە خافێر ماسیکیرانۆی ئەرجەنتینی دا .
ماسکیرانۆ لە خولەکی ٦٠ دا دوای ئەوەی لە ڕۆناڵدۆی دا ئەو یاریزانەش کاردانەوەی بەرامبەر بە ماسکیرانۆ هەبوو ،بەڵام داوەری یاریەکە کاردێکی زەردی بە ماسکیرانۆ داو هیچ هەڵوێستێکی بەرامبەر بە رۆناڵدۆ نەبوو.
ئا/ شاهۆ فایق