یەكێتی تۆپی پێی كوردستان چەند بڕیارێكی گرنگی دا

KFA- رۆژی شەممە  4-4-2015  لە بارەگای خۆیدا یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆك و جێگر و گشت ئەندامان كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا و چەند بڕیارێكی گرنگی دا.


1-  راگرتنی سەرپەرشتیاری یانەی ئاڵا رێبین مەولود بەیاوەرینەكردنی تیپەكەی لە یاری داهاتوو بەهۆی دەركردنی لە یاری نێوان یانەكەیان و یانەی هەڵەبجەی شەهید لە خولی پلە یەكی كوردستان و غەرامكردنی بە بڕی (250000) دووسەدوپەنجا هەزار دینار.


2- ئاگاداری سەرجەم یانەكانی كوردستان دەكەینەوە كە پێویستە لە وەرزی (2015-2016) یاریگەكانیان بەشێوەیەكی شیاو و رێكوپێك ئامادە بكەن ئەگەرنا پێش دەستپێكردنی وەرزی نوێ لێژنەی یاریگەكان سەردانی یاریگەكان دەكات و ئەگەر ئەم پێداویستیانەی خوارەوە بە تەواوی دابین نەكرابێت یارییەكان لەم یاریگەیەدا بەرێوە ناچێت.


أ- چیمەنی یاریگە شیاوی یاریكردن بێت.


ب- یاریگە بەشێوەیەكی توندوتۆڵ تەڵبەند كرابێت (BRC)


ج- ژووری شیاو بۆ تیپەكان لەگەڵ پێداویستیەكانی نێو ژوور.


د- دابینكردنی (W.C) لەسەرجەم ژوورەكانی یاریگە.


و- دابینكردنی ژووری شیاو بۆ سەرپەرشتیار و دەستی ناوبژیوانان.


ه- شوێنی شایستە و تایبەت بۆ میدیاكاران.


ح- رێكخستن و جیاكردنەوەی شوێنی چوونە نێو یاریگە بۆ یاریزانان و ناوبژیوانان.


3- لە یاریی نێوان هەردوو یانەی هندرێن و دهۆك لە خولی پلە نایابەكانی كوردستان بەهۆی گوتنی قسەی ناشیرین بە یاریزانی یانەی دهۆك لە لایەن راهێنەری یانەی هەندرێن دلشاد مەعروف بڕیاردرا:


أ- راگرتنی راهێنەری هندرێن دلشاد مەعروف بۆ یەك یاری داهاتووی یانەكەی.


ب- غەرامكردنی بە بڕی  (250000) دووسەدوپەنجا هەزار دینار.


4- لە یاریی نێوان هەردوو یانەی نەورۆز و زێرەڤانی لە خولی پلە نایابەكانی كوردستان بەهۆی هەڵدانی دەبەی ئاو بۆ نێو یاریگە و كۆنترۆڵنەكردنی جەماوەر لە لایەن یانەی نەورۆز بڕیاردرا:


أ- غەرامكردنی یانەی نەورۆز بە بڕی (250000) دووسەدوپەنجا هەزار دینار.


ب- ئاگاداری یانەی نەورۆز دەكەینەوە بە كۆنترۆلكردنی یاریگە و جەماوەر.


5- ئاگەداری یانەی هەولێر دەكەین، كە بەشێوەیەكی رێكوپێك ژووری تیپی میوان ئامادە بكەن. 

شاهۆ فایق





AM:11:15:05/04/2015