لەهەفتەی سێ یەکەمی خولی یانەکانی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای کامپ نۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ڤالەنسیا کردوو لەئەنجامدا بە دوو گۆڵی لویس سواریزی ئۆرۆگوای و لیۆنێل میسی شکستی بە یانەی ڤالەنسیا هێنا و سێ خاڵی بەنرخی پێشکەشی یانەکەی وهاندەران کرد.
لە خولەکی ١٠ دا دانێل پارێخۆ لە یانەی ڤالەنسیا لێدانێکی سزای لە دەستدا.
لە یاریەکەدا میسی گۆڵی ٤٠٠ لە مێژووی خۆیدا لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە تۆمار کرد.
بەم سەرکەوتنە بەرشەلۆنە بە ٧٨ خاڵ لە پێشەنگی خولەکە مایەوەو ڤالەنسیاش بە ٦٤ خاڵ لە پلەی دووەم دێت.
ئا/ شاهۆ فایق