پێگەی فەرمی یانەی هەولێر بڵاوی کردەوە ڕاهێنەری یانەی هەولێری خولی عێراقی ئەیوب ئۆدیشۆ و ڕاهێنەری گۆڵپارێزەکان ، جەلیل زێدان دەستیان لە کارکێشاوەتەوە.
سەرۆکی یانەی هەولێر عەبدووڵا مەجید ئاشکرای کردووە کە دوای ئەوەی یانەی هەولێر لە خولی عێراقی بە گۆڵیکی بێ وەڵام بە یانەی زەورا توشی شکست هات، هەردوو ڕاهێنەر دەستلەکارکێشانەوەیان پیشکەش کردووەو ئـێمەش قبوڵمان کردووە.
عەبدوڵا مەجید ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەحمەد سەڵاح دەبێتە ڕاهێنەری یانەی هەولێر لە خولی نایابی عێراق و جامی یەکێتی ئاسیا و لە کۆتایی وەرزیشدا بڕیار لەسەر ڕاهێنەری نوێ دەدەین.
شایەنی باسە لە ٢٩ ی ئەم مانەگە یانەی هەولێر لە جامی یەکێتی ئاسیا ڕوبەڕوی یانەی ئیستقلال دۆشنبەی تاجاکستانی دەبێتەوە.
ئا/ شاهۆ فایق