بەفەرمی ماوەکی دورکەوتنەوەی ڕۆبن ڕاگەیەنرا




دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ئاریان ڕۆبن لە خولەکی ٦٤ دا لە یاری پیش کۆتایی جامی ئەڵمانیای  نێوان دۆرتمۆند و بایرن میونخ هاتە ناو یاریگاو لەخولەکی ٨٦ دا بەهۆی پێکانەوە یاریگای جێهێشت، ئەمڕۆ بەفەرمی یانەی بایرن میونخ لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاوی کردەوە کە دوای ئەوەی  چەند پشکنینێکمان  بۆ ڕۆبن کردووە  ، دەرکوتووە کە ئەو یاریزانە توشی بچرانی ماسولکە هاتووە لە قاچی چەبیدا و تا کۆتایی ئەم وەرزە لە یاریگاکان دوردەکەوێتەوەو بەمەش یانەی بایرن میونخ کورزێکی کوشندەی بەرکەوت بە جۆرێک ڕۆن لە هەردوو یاری چوون و هاتنی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر بە یانەی بەرشەلۆنە ناتوانێت بەشداری بکات.

ئا/ شاهۆ فایق




PM:02:17:29/04/2015