یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپی { یۆفا} ئەمڕۆ بەفەرمی داوەری سویدی {جۆناس ئەریکسۆنی} بۆ بەڕێوەبردنی یاری ڕۆژی چوارشەممەی نێوان ڕیاڵ مەدرید وبەرشەلۆنە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ دیاری کرد.
ئەریکسۆن تا ئێستا دوو یاری ڕیاڵ مەدرید بەڕێوە بردووە کە ئەوانیش ڕیاڵ مەدرید و زینت کە ڕیاڵ مەدرید سێ بەهیچ براوە بوو، یاری دووەم ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر بە یانەی ئەجاکس بوو تێیدا ڕیاڵ مەدرید چوار بە یەک براوە بوو.
ئا/ شاهۆ فایق