ئەمڕۆ یەکشەممە کۆتایی بە خولی یانەکانی ئینگلتەرا هات و پێشتریش چێڵسی نازناوەکەی بە دەست هێنابوو ، ئەمڕۆش بەفەرمی کۆتایی بە خولی یانەکانی ئینگلتەرا بۆ وەرزەکانی ٢٠١٤- ٢٠١٥ هات و یانەی سەرکەوتووەکان بۆ چامپیۆنز لیگ و یۆرۆ لیگ ئاشکرا بوو ، ناسنامەی ئەو سێ یانەیەش ئاشکرا بوو کە دابەزین بۆ خولی یانە پلە یەکەکانی ئینگلتەرا.
هەریەک لە یانەکانی چێڵسی وئارسناڵ ومانچسترسیتی و مانچستەریونایتد سەرکەوتن بۆ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و یانەی لیڤەرپوڵ وتۆتنهامی"ش سەرکەتن بۆ خولی یۆرۆ لیگ.
هەرسێ یانەی هاڵ سیتی و بێرنلی و کوێنز پارک ڕێنجەرزیش دابەزینە خولی یانە پلە یەکەکانی ئینگلتەرا.
ئەنجامی یاریەکانی کۆتا هەفتە بەم شێوەیەبوو.
ئارسناڵ٤-١ وێستبرۆمیچ
ئەستۆن ڤێلا٠-١ بێرنلی
چێڵسی ٣-١سەندەرلاند
کریستاڵ پاڵاس ١-٠ سوانزی سیتی
ئێڤەرتۆن٠-١ تۆتنهام
هاڵ سیتی ٠-٠ مانچستەریونایتد
لیستەرسیتی٥-١ کوێنز پارک
مانچستەرسیتی٢-٠ ساوسامپتۆن
نیوکاسڵ٢-٠وێست هام
ستۆک سیتی ٦-١ لیڤەرپوڵ
ڕیزبەندی کۆتایی خولەکە:
١- چێڵسی ٨٧
٢- مانچستەرسیتی ٧٩
٣- ئارسناڵ ٧٥
٤-مانچستەریونایتد ٧٠
٥- تۆتنهام ٦٤
٦- لیڤەرپوڵ ٦٢
٧-ساوسامپتۆن ٦٠
٨-سوانزی سیتی ٥٦
٩- ستۆک سیتی ٥٤
١٠- کریستاڵ پاڵاس ٤٨
١١- ئێڤەرتۆن ٤٧
١٢- وێستهام ٤٧
١٣-وێستبرۆمیچ ٤٤
١٤- لیسترسیتی ٤١
١٥- نیوکاسڵ ٣٩
١٦- سەندەرلان ٣٦
١٧- ئەستۆن ڤێلا ٣٨
١٨- هاڵ سیتی ٣٥
١٩- بێرنلی ٣٣
٢٠ کوێنز پارک ٣٠
ئا/ شاهۆ فایق