پلاتەر جارێکیتر بە سەرۆکی فیفا هەڵبژێردرایەوە


کەمیک پێش ئێستا پرۆسەی دەنگدانی سەرۆکایەتی فیفا ئەنجام دراوە دوای ئەنجام دانی  جەولەیەک  جۆسیە سیپ پلاتەر بە فەرمی جارێکی تر بە سەرۆکایەتی فیفا هەڵبژێردرایەوە.

پلاتەر لە جەولەی یەکەمدا بە ١٧٣ دەنگ بەرامبەر بە ٧٣ دەنگ شکستی بە علی بن حسینی ئوردنی هێناو ئەوجەولەیە سەرکەوتنی تۆمار کرد.

لەجەولەی یەکەم دوای ئەوەی هەردوو کاندید پێویست بوو ١٤٠ دەنگ بە دەست بێنن بۆ ئەوەی ببن بە سەۆکی فیفا بەڵام نەیانتوان ئەو ڕێژە دەنگە بە دەست بێنن.

لە جەولەی دووەمدا علی بن حسین پاشەکشەی کرد دوای ئەوەی پلاتەر لە جەولەی یەکەمدا رێژەیەکی زۆر دەنگی هێنا، بۆیە بۆ ماوەی چوار ساڵی تر جۆسیە سیپ پلاتەری سویسری بە سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان دەمێنێتەوە.


ئا/ شاهۆ فایق



PM:08:26:29/05/2015