لە یاری کۆتایی جامی ئەڵمانیا لە یاریگای ئۆڵۆمپی بەرلین ،هەردوو یانەی ۆڵفسبۆرگ و بروسیا دۆرتمۆند ، ڕوبەڕوی یەکبونەوەو لە ئەنجامدا یانەی ۆڵفسبۆرگ بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە یانەی بروسیا دۆرتمۆند هێنا و بۆ جاری یەکەم لە مێژوویدا نازناوی جامی ئەڵمانیای بە دەست هێنا.
هەرسێ گۆڵی ۆڵفسبۆرگ " گۆستاڤۆ لە خولەکی ٢٢ و کیڤن دی برۆین لە خولەکی ٣٣ و باس دۆست لە خولەکی ٣٨ دا تۆماریان کرد.
تاکە گۆڵەکەی بروسیا دۆرتمۆند یاریزان ئۆبامیانگ لە خولەکی ٥ دا تۆماری کرد.
ئا/ شاهۆ فایق