بەڤیدیۆ:بەرشەلۆنە بۆ جاری پێنجەم بووە پاڵەوانی چامپیۆنز لیگ


لە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا هەردوو یانەی بەرشەلۆنەو یۆڤانتۆس ، لە یاریگای بەرلین لە ئەڵمانیا بە ئامادەبوونی هاندەرێکی زۆری نێو یاریگا، ڕوبەڕوی یەکبونەوەو لە ئەنجامدا یانەی بەرشەلۆنە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە خانمە پیرەکە هێنا و بۆ جاری پێنجەم لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.
لە تایمی یەکەمدا بەرشەلۆنە بەتەواوی کۆنترۆڵی یاریگای کردوو دوای تێپەڕبوونی چوار خولەک ، لە لایەن یاریزانی کرواتی ڕاکیتچ گۆڵی پێشکەوتنی تۆمار کردوو ئەو گێمە بە گۆڵێک بە سوودی بەرشەلۆنە کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا یانەی یۆڤانتۆس بە شێوەیەکی جیاوازتر هاتە نێو یاریگا و لە خولەکی ٥٥ دا ئەلڤارۆ مۆراتا گۆڵی بەرامبەربوونی بۆ یانەی یۆڤانتۆس تۆمار کرد.
لویس سواریز نەیهێشت خۆشیەکانی یۆڤانتۆس بەردەوام بێت و لە خولەکی ٦٨ دا دوای ئەوەی میسی تۆپێکی ئاراستەی گۆڵ کرد ، بۆفۆن تۆپەکەی گەراندەوەو سواریز گۆڵی دووەمی تۆمار کرد.
یاری بەردەوام بوو یانەی یۆڤانتۆس هەوڵی تۆمار کردنی گۆڵی بەرامبەربوونی دەدا و داوەری یاریەکە پێنج خولەک کاتی زیادکراوی بۆ یاریەکە زیاد کردوو لە خولەکی ٩٧ دا نەیمار داسیێلڤا گۆڵی سێیەم و دڵنیایی بۆ بەرشەلۆنە تۆمار کردوو بۆ جاری پێنجەم لە مێژوویدا نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای بۆ بەرشەلۆنە بەدەست هێنا.



ئا/ شاهۆ فایق






AM:12:10:07/06/2015