یانەی سیروانی نوێ لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک داهاتی مانگانەی خۆی ئاشکرا دەکات........
یانه‌ى سیروانى نوێ داهاتى مانگانه‌ى ئاشكرا ده‌كات و له‌مه‌ودواش له‌خه‌رجكردنى موچه‌دا چاو له سیاسه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌كات كه به ده‌ورى مووچه بۆ تیپه‌كانى خه‌رجده‌كات ، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیشداو به‌ئاماده‌بوونى تیپه‌كان زنجیره‌ى دابه‌ش كردنى مووچه له‌ڕێگه‌ى تیروپشكه‌وه دیارى ئه‌كرێت.
له‌نوسراوى ژماره 198 كه له‌به‌روارى 17 / 6 / 2015 دا ده‌رچووه یانه‌ى سیروانى نوێ داهاتى مانگانه‌ى بۆ راهێنه‌ران و یاریزانان و راگه‌یاندنه‌كان ئاشكراكردووه.
( یانه‌كه‌مان به‌بۆنه‌ى قه‌یرانى دارایى هه‌رێمه‌وه كه‌ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تاى ساڵى (2014) داهاته‌كه‌ى بریتییه له ( منحه‌كان ، هاوكارییه‌كان ، ته‌لارى بازرگانى سیروانى نوێ ،
مه‌له‌وانگه‌ى شار ، یاریگاى چیمه‌نى ده‌ستكرد) .
منحه‌كان (حكومه‌ت ، لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى) كه ده‌یكرده (35) سى وپێنج ملیۆن دینار له ئێستادا خه‌رج ناكرێت وه‌هاوكارییه‌كان (سه‌رۆكى یانه دابینى ئه‌كرد) ئێستا نه‌ماوه وداهاتى مه‌له‌وانگه‌ى شار كه له‌پێشدا وه‌رگیرابوو بۆ پێویستییه‌كان خه‌رج كراوه و ته‌نها داهاتى ته‌لارى سیروانى نوێ كه زیادى كردووه بۆ (20,000,000)
بیست ملیۆن دینار له‌گه‌ڵ داهاتى یاریگاى چیمه‌نه ده‌ستكرده‌كان كه‌مانگانه بڕى (2,000,000)
دووملیۆن دیناره ، داهاتى یانه كه له‌وه‌وپێش مانگانه (68,000,000) شه‌ست وهه‌شت ملیۆن دیناربوو ئێستابووه به (22,000,000) بیست و دووملیۆن دینار ، واته به‌ڕێژه‌ى (67,5% ) داهاتى یانه كه‌مى كردووه له ئێستادا به‌ڵام له مانگى (تشرینى یه‌كه‌م) ى ساڵى (2015) وه داهاتى مه‌له‌وانگه‌كه بڕى (4,250,000) چوار ملیۆن و دووسه‌د وپه‌نجا هه‌زار دینار ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر داهات ده‌بێت به بڕى ( 26,250,000) بیست وشه‌ش ملیۆن و دووسه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه ده‌سته‌ى كارگێڕى بڕیارى دا:
1- له‌مه‌ودوا یانه له‌سه‌ر ڕۆشناى ئه‌و داهاته ( مووچه و مه‌سروفات) ى تیپه‌كان خه‌رج ده‌كات.
2- یانه له خه‌رج كردنى مووچه دا چاوله سیاسه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌كات كه به ده‌ورى مووچه خه‌رج ده‌كات، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌ئاماده‌بوونى تیپه‌كان زنجیره‌ى دابه‌ش كردنى مووچه له‌ڕێگه‌ى تیروپشكه‌وه دیارى ده‌كرێت.
دوای ئاشکراکردنی داهاتاکە بەم نوسراوە راهێنەرانو یاریزانان ئاگادار دەکاتەوە...