بەفەرمی ئیتۆ چووە یانەیەکی خولی تورکی

ئەمڕۆ بەفەرمی یانەی ئەنتاڵیا سپۆری تورکی هێنانی ساموێڵ  ئیتۆی کامیرۆنی بۆ ڕیزەکانی بۆ ماوەی سێ ساڵ ڕاگەیاند.
ئیتۆ ئەم وەرزە لە یانەی سەمپدۆریا یاری دەکردوو لە کۆتایی وەرزدا کۆتایی بە بۆندەکەی لەگەڵ ئەو یانە ئیتاڵیە هات و رویکردە خولی یانەکانی تورکیا.

شایەنی باسە ئیتۆ یاری بۆ یانەکانی بەرشەلۆنەو ئینتەرمیلان و چێڵسی و ئێڤەرتۆن و سەمپدۆریا کردووە.


ئا/ شاهۆ فایق




PM:08:25:24/06/2015