یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور ئەمڕۆ بەفەرمی داوەری کۆڵۆمبی'فیلمار ئەلیکساندەر کۆڵمانی کۆڵۆمبی بۆ بەرێوەبردنی یاری کۆتایی کۆپا ئەمریکای نێوان ئەرجەنتین و چیلی دیاری کرد ، کە وا بریارە لە رۆژی شەممە کاتژمێر 11:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت.
ناو: فیلمار ئەلیکساندەر کۆڵمان
رەگەزنامە: کۆڵۆمبی
تەمەن: ٣٥ ساڵ
ساڵی بوون بە داوەری نێودەوڵەتی: ٢٠٠٨
باشترین داوەری ساڵی ٢٠١٣ ی ئەمریکای باشوور
ئا/ شاهۆ فایق