لە ژمارەی ئەمڕۆ ١٠-٧-٢٠١٥ ی رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی بە ناوبانگی ئیتاڵیا هاتووە یانەی یۆڤانتۆس دەیەوێت مەسعود ئۆزێلی ئەڵمانی و یاریزانی یانەی ئارسناڵ ئینگلیزی بهێنێتە ڕیزەکانیەوە.
تۆتۆ سپۆرت ئەوەشی ئاشکرا کردووە یۆڤانتۆس بە تەنها بیر لە ئۆسکار ناکاتەوەو لە ئێستادا چاوی بریوەتە یاریزانێکی ژمارە ١٠ کەئەویش ئۆزێلی ئەڵمانیەو و دەیەوێت سوود لەو کێشەیەی نێوان فینگەرو ئۆزێل ببینێت کاتێک لە شێوازی تەکنیکی یاریکردنی ئۆزێل لەگەڵ ئارسناڵ ئەو یاریزانە ئەڵمانیە کێشەی هەیە.
ئا/ شاهۆ فایق