مانچستریونایتد بەتەواوی لەگەڵ پێدرۆ رێکەوت
کەمێک پێش ئێستا کەناڵی تەلەفزیۆنی سکای ئیتاڵی رێکەوتنی پیدرۆ رۆدریگیزی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە بۆ یانەی مانچستریونایتدی ئینگلیزی ئاشکرا دەکات.
سکای سپۆرت ئەوەشی ئاشکرا کردووە پۆندەکەی پیدرۆ لەگەڵ یانەی شەیتانە سوورەکان نزیکەی ٣٢.٥ ملیۆن یۆرۆی تێچووە لەگەڵ چەند خاڵێکی تر کە لە کاتی بەفەرمی ڕاگەیاندی بۆندەکەی ئاشکرا دەکرێت.
شایەنی باسە پێدرۆ لە ماوەی ڕابردوودا لە لایەن هەر یەک لە یانەکانی چیڵسی و لیڤەرپوڵ و ئارسناڵ هەوڵی پەلکێشکردنی درا بەڵام ئەمرۆ سکای ئیتاڵیا رێکەوتنی ئەو یاریزانەی لەگەڵ یانەی مانچستریونایتد ڕاگەیاند.
ئا/ شاهۆ فایق
PM:11:55:26/07/2015