رۆناڵدۆ لەسەر خنکانی مناڵە کوردەکە هاتە دەنگ

دوای ئەوەی لە دوو رۆژی رابردوو ئەو مناڵە کوردەی بە ناوی" ئایلان عەبدووڵا  کە خەڵکی شاری کۆبانی رۆژئاوای کوردستانە لە ئاوی ئیجەی نێوان تورکیا و وێناندا لەگەڵ دایکیدا خنکا و دواتر تەرمەکەی لەکەناراوەکانی ئاوەکەدا دۆزرایەو لە میدیاکانیشدا دەنگۆیەکی گەورەی بە دوای خۆیدا هێنا، ئەمرۆش رۆناڵدۆ لەمەشقەکانی هەڵبژاردەی پۆرتوگال لەگەڵ هاورێکانیدا خولەکێک بۆ گیانی پاکی ئەو منداڵە وەستان و لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی" دوای ئەوەی وێنەی ئەو منداڵە لە میدیاکانەوە بڵاو بووەوە هیچ کەسکێک نیە لە ئەوروپا و پۆرتوگال  وێنەی ئەو منداڵە نەبینیبێت و هەست بە ئازار نەکات و ناخۆشی نەکات ، ئـێمەش هەموومان دڵتەنگ بووین بە وێنەی ئەو مناڵە.




ئا/ شاهۆ فایق




PM:11:43:03/09/2015