بەرشەلۆنە جەزائیریەکی بۆ جێگرەوەی پیدرۆ دەستنیشان کردووە

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی نزیک لە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە ئیداری ئەو یانەیە دەیانەوێت لە سەرەتای مانگی یەکی ٢٠١٦ دا یاریزانی هەڵبژاردەی جەزائیر و یانەی ڤەلەنسیای ئیسپانی سۆفیان فیغۆلی بۆ جێگرەوەی پیدرۆ رۆدریگیز پەلکێشی یانەکەیان بکەن و شوێنی ئەو یاریزانەی ئێستای یانەی چێڵسی ئینگلیزی پێپربکەنەوە کەلە ئێستادا شوێنی ئەو یاریزانە لە یانەکەدا پر نەکراوەتەوە.

سۆفیان فیغۆلی یاریزانی هەڵبژاردەی نیشتیمانی جەزائیرەو لەگەڵ یانەی ڤالەنسیا و هەڵبژاردەکەیدا ئاستێکی سەرنج راکێش پێشکەش دەکات.

ئا/ شاهۆ فایق




PM:07:43:07/09/2015