دوای ئەوەی دەستەی كارگێری یانەی هەولێر لە كۆبوونەوەی خۆیدا بەفەرمی بڕیاری دا یوسف كاكی یاریزانی پێشووی یانەی هەولێر و راهێنەری تیپی لاوانی یانەكە وەكو راهێنەری تیپی دووەمی یانەی هەولێر بەشداربوو لە خولی كوردستان دەستنیشانكرد.
ئەمرۆ دووشەممە یوسف كاكی دەستەی راهێنەرانی تیپەكەی دەستنیشانكرد، كە پێكهاتووە لە (شوان ئەنوەر) وەكو یاریدەدەری راهێنەر و فاخیر عەلی وەكو راهێنەری گۆڵپارێز دەستنیشان كرا، لە هەمان كاتدا بەفەرمی محەمەد خۆشناو یاریزانی پێشووی یانەی هەولێر وەكو سەرپەرشتیاری تیپەكە دەستنیشانكرا.
شوان ئەنوەر پێشتر وەكو راهێنەر لە یانەكانی بروسك و خەبات كاری كردووە، فاخیر عەلی وەكو راهێنەری گۆڵپارێزی یانەكانی ( هەندرێن، ئارارات، ئاڵا) كاریان كردووە.
لەمباریەوە یوسف كاكێ راهێنەری یانەی هەولێر بەشداربوو لە خولی كوردستان گوتی: دەستنیشانكردنی دەستەی راهێنەران لەسەر داوای خودی خۆم بووە و متمانەیەكی تەواوم بە یاریدەدەر و راهێنەر گۆڵپارێز هەیە، لە هەمان كاتدا داوا لە گشت یاریزانانەكانی یانەی هەولێر لە تیپی لاوان و یاریزانەكانی وەرزی رابردووی تیپەكە و یاریزانانی تریش رۆژی شەممە كاتژمێر (3)ی ئێوارە لە یاریگەی دووەمی شەهید فرەنسۆ هەریری یەكەم یەكەی مەشقی خۆمان ئەنجام دەدین، بۆیە داوا لە گشت یاریزانان دەكەین لە كات و ساتی دیاریكراو ئامادە بن.
speemedia