ماوەی دورکەوتنەوەکەی رافینیا راگەیەنرا

کەمێک پێش ئێستە یانەی بەرشەلۆنە لە بەیاننامەیەکدا لە پێگەی تایبەتی خۆی جۆری پێکانی رافینیای ئاشکرا کردوو بڵاوی کردۆتەوە کە بەهۆی بچرانێک لەئەژنۆیدا پێویستی بە نەشتەرگەری دەبێت.

هەر یەک لە رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی و مارکای ئیسپانی دووپاتیان کردەوە رافینیا بۆ ماوەی شەش مانگ لە یانەی بەرشەلۆنە دووردەکەوێتەوەو تاکۆتایی ئەم وەزە ناتوانێت یاری بکات.

شایەنی بسە شەوی رابردوو لە یاری نێوان  رۆما و بەرشەلۆنە رافینیا بەهۆی پێکانەوە برایە دەرەوەی یاریگای وئەمرۆش جۆری پێکانەکەی ئاشکرا کرا.


ئا/ شاهۆ فایق


ئا/ شاهۆ فایق




PM:12:33:17/09/2015