دیماریا ئەگەر گۆڵ لە ریاڵ مەدرید تۆمار بکەم ئاهەنگ ....
ئەنخێل دیماریا ئەرجەنتینی و یاریزانی پیشووتری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی و ئێستای یانەی پاریساجێڕمانی فەرەنسی پیش یاریەکەیان لە رۆژی ٢١ مانگی داهاتوو بەرامبەر بە یانەی ڕیاڵ مەدرید لە چامپیۆنز لیگ لە لێدوانێکیدا رایگەیاند ئەگەر گۆڵ لە یانەی ڕیاڵ مەدرید تۆمار بکە ئەوا بەهێچ شێوەیەک ئاهەنگ ناگێرم بەرامبەر بە یانەکەی پێشووم.
دیماریا چەند ساڵێک یاری بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەنجام دا و ئاستێکی سەرنج راکێشی لەگەڵ ئەو یانەیە ئەنجام دا بەڵام دواتر چووە یانەی مانچستریونایتد و لەوێشەوە چوە یانەی پاریسانجێرمانی فەرەنسی.
ئا/ شاهۆ فایق
AM:12:14:22/09/2015