ماوەی دورکەوتنەوەکەی مۆدریچ راگەیەنرا

دوای ئەوەی لۆکا مۆدریچ لە یاری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر بە هەڵبژاردەی بۆلگاریا لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆ توشی پێکان هات , ئەمرۆ لە  بەیاننامەیەکدا یەکێتی تۆپی پێی کرواتی پێکرانی مۆدریچی پشتراست کردەوەو ئاشکرای کردووە کە لە یاری داهاتووی کرواتیا بەرامبەر بە ماڵطا ناتوانێت بەشداری بکات و لە یانەی ڕیاڵ مەدریدیش بەرامبەر بە یانەی لیڤانتی ئەو یاریزانە ناتوانێت یاری بکات ، بەڵام چاوەروان دەکرێت بۆ بەرامبەر بە پاریسانجێرمان لە چامپیۆنز لیگ بگەرێتەوە بۆ یاری کردن.

ئا/ شاهۆ فایق




PM:07:59:11/10/2015