لە چوون و هاتن بەرامبەر بە ڕیاڵ مەدرید یاری ناکات
رۆژنامەی لۆپاریسیانی فەرەنسی ئاشکرای دەکات داڤد لویزی بەرازیلی و یاریزانی یانەی پاریسانجێرمانی فەرەنسی ناتوانێت بەشداری هەردوو یاری چوون و هاتنی یانەکەی بکات بەرامبەر بە یانەی ڕیاڵ مەدرید لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ.
داڤد لویز لە یاری هەڵبژاردەکەیدا لە پاڵاوتنی مۆندیالی ٢٠١٨ ی روسیا بەرامبەر بە هەڵبژاردەی چێلی توشی پێکان هات و یاریگای جێهێشت.
ئا/ شاهۆ فایق
PM:08:16:11/10/2015